Loading...
ئینگلتەرا

یونای ئێمری زۆر نزیکە لە ئەستۆن ڤیلا

Yariga App

یونای ئێمری راهێنەری یانەی ڤیاریاڵ نزیکە لە جێهێشتنی زەرد پۆشەکانی ئیسپانیا و پەیوەندیکردن بە ئەستۆن ڤیلای پریمەرلیگ.

ئێمری لەگەڵ ڤیاریاڵ لەم وەرزەدا تا ئێستا ئاستی وەکو پێویست نیە پێچەوانەی ساڵی رابردوو، ئەمەش ئەرکی ئەستۆن ڤیلای ئاسانترکردووە بۆ ئەوەی ئەو یانەیە رازی بکات دەستبەرداری راهێنەرە بە ئەزموونەکە ببن.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار، ئەستۆن ڤیلا ئامادەیە سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئێمری بداتە ڤیاریاڵ کە شەش ملیۆن یۆرۆ یە و بەوەش رەنگە لە چەند کاتژمێری داهاتوو هەواڵەکە بەفەرمی رابگەیەندرێت.

بەمەش ئێمری جێگەی ستیڤن جیرارد دەگرێتەوە کە بەهۆی ئەنجامی خراپەوە لە کۆتایی هەفتەی پێشوو دوورخرایەوە.

Back to top button