Loading...
ئینگلتەرا

لامپارد باسی دەرکردنی جیرارد دەکات لە ئەستۆن ڤیلا

Yariga App

فرانک لامپارد باسی دوورخستنەوەی ستیڤن جیرارد دەکات لە ئەرکی راهێنەرایەتی ئەستۆن ڤیلا.

جیرارد و لامپارد لە کێبڕکێ دابوون وەک یاریزان و پاش بوون بە راهێنەریش ئەگەری دوورخستنەوەی هەردووکیان لە ئارادابوو، سەرەنجام لامپارد هێشتا لە ئەرکەکەیدا بەڵام ستیڤن دوورخرایەوە.

لامپارد ئەمڕۆ پاش بردنەوەیان لە کریستاڵ پاڵاس وتی “ستیڤی باش دەناسم و بەیەکەوە گونجاوین، من رێزێکی گەورەم بۆی هەیە وەکو یاریزان، وەکو مرۆڤێک و راهێنەریش. شتێکی خۆش نیە دەربکرێیت و خۆشم بەسەرم هاتووە و دەکرێت زۆر قورس بێت بەڵام ئەو کەسێکی بەهێزە و خێزانێکی باشی لە دەورە دەتوانێت ئەم دۆخە تێپەڕێنێت”.

ئێڤەرتۆن بە سەرەتایەکی خراپ دەستی پێکرد لەم وەرزەدا بەڵام بردنەوەکەی ئیوارەی ئەمڕۆ کەمێک فشارەکانی سەر لامپاردی کەمکردەوە.

 

 

Back to top button