Loading...
ئاسیا

ئەندەنوسیا یاریگا خوێناوییەکەی دەڕوخێنێت

Yariga App

سەرۆکی ئەندەنوسیا جۆکۆ ویدۆدۆ ئەمڕۆ رایگەیاند یاریگای کانجوروهان بەیەکجاری خاپور دەکرێت پاش کارەساتە گەورەکەی سەرەتای ئەم مانگە.

لە یاری نێوان دوو یانەی ئەو وڵاتە لە خولی ئەندەنوسیا بەهۆی شڕ و گرژی و بەکارهێنانی گازی فرمێسک رژێن لەلایەن پۆلیسەوە، لانیکەم ١٣١ کەس گیانیان لەدەستدا و بەو هۆیەوە خولی ئەو وڵاتە بۆ ماوەیەک راگیرا.

ئەمڕۆش سەرۆکەکە رایگەیاند ئەو یاریگایە بە تەواوی دەڕوخێندرێت و بەپێی ستانداردە زۆر بەرزەکان و لەژێر چاودێری فیفا بنیات دەنرێتەوە.

رووداوەکەی ئەو یاریگایە گومانی لای فیفا دروست کرد کە مافی میوانداریکردنی جامی جیهانی خوار ٢٠ ساڵ لەو وڵاتە بسەنێتەوە کە ساڵی ئاییندە بەڕێوە دەچێت بەڵام هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە بەرەو چاکسازی وایکردووە فیفا لەو بڕیارە پاشگەز ببێتەوە.

Back to top button