Loading...
ئینگلتەرا

پۆتەر: نرخی سەرتاشەکەم زۆر گرانە

Yariga App

گراهام پۆتەر موچەی ١٠ ملیۆن پاوەندە بەڵام گلەیی لە سەرتاشەکەی دەکات بەوەی نرخی گرانە.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی چێڵسی بەر لە یارییەکەی یەکشەممە بەرامبەر ئەستۆن ڤیلا پرسیاری ئەوە لە پۆتەر کرا، لەوکاتەوەی پەیوەندی بە چێڵسییەوە کردووە شێوەی گەشاوەتەوە، ئەویش لە وەڵامدا وتی  “کاتێک هاتمە چێڵسی، کوڕەکان بە سەرتاشەکەی خۆیان ناساندم و ئەویش بەو شێوەیە منی گۆڕی بەڵام نرخەکەی زۆر لە ئاسایی گرانترە”.

پۆتەر  بە ١٠ ملیۆن بووە راهێنەری بلوز بەوەش بووە چوارەم بەرزترین موچەی نیو راهێنەرانی خولەکە، ئەمە لە کاتێکدا تۆماس توخێل لە کاتێکدا خولی پاڵەوانەکانی بۆ ئەو یانەیە بەدەست هێنا، موچەی ٧ ملیۆن پاوەند بوو.

Back to top button