Loading...
ئینگلتەرا

نۆتینگهام فۆرێست ئەو کەسانەی دوورخستەوە کە ٢٢ یاریزانیان بۆ یانەکە گواستەوە

Yariga App

یانەی نۆتینگهام فۆرێست رایگەیاند بەڕێوبەری دۆزەرەی بەهرە و سەرپەرشتیاری گواستنەوەکان لە یانەکە دوورخراوەنەتەوە.

جیۆرج سیریانۆسی سەرپەرشتیاری گواستنەوەکان و ئاندی سکۆتی بەڕێوبەری دۆزەرەوەی بەهرە، هاوینی ئەمساڵ ٢٢ یاریزانیان بۆ نۆتینگهام گواستەوە  و ١٤٥ ملیۆن پاوەندییان خەرجکرد، بەڵام زۆرینەی گواستنەوەکان شکست خواردوبوون و ئەو یانەیە  تەنها پێنج خاڵی بەدەستهێناوە و لە پلەی ١٩هەمی خولەکەدایە

نۆتینگهام یەکێکە لە یانە کۆنەکانی ئینگلتەرا و ماوەی ٢٣ ساڵە دووربوو لە پریمەرلیگ، پاش گەڕانەوەی بۆ خولە خاوەنانی یانەکە بڕیاریاندە بڕە پارەیەکی باش خەرجبکەن بەهیوای مانەوە و بەدەستهێنانی ئەنجامی باش بەڵام هیچ کامێک لە پلانەکانیان بەو جۆرە نەڕۆیشت کە پێشبینیان دەکرد.

Back to top button