
یاریگا-رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دەڵێت کارلۆ ئەنشلۆتی پێی وایە ئەم وەرزە، وەرزی دەرکەوتن و گەشانەوەی رۆدریگۆ دەبێت وەک چۆن پارساڵ هی ڤینیسیو بوو.
سەرچاوەکەی نزیک لە قەڵای سپی دەڵێت، هاوکات ئەنشلۆتی بڕیاری ئەوەی داوە کە ئیتر رۆدریگۆ بەشێک دەبێت لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە و ڤاڵڤێردی دەگەڕێتەوە هێڵی ناوەڕاست.
ئەستێرە بەڕازیلییەکە هەرچەندە لە سەرەتای وەرز لە پێکهاتەی سەرەکیدا نەبوو، توانیوییەتی چوار گۆڵ تۆماربکات و سێ گۆڵی دیکەی دروستکردووە لە لالیگا و خولی پاڵەوانەکان، بەشێوەیەک هەر ٨٢ خولەکێک کە یاری کردووە توانوییەتی گۆڵێک تۆماربکات.