ئیتاڵیا
گاسپێرینی ریکۆردێکی گواردیۆلا، کلۆپ و سیمۆنی یەکساندەکاتەوە

جیان پیێرۆ گاسپێرینی راهێنەری یانەی ئەتەلەنتا ژمارەیەکی پێوانەیی سێ راهێنەری گەورە یەکسان دەکاتەوە.
سبەینێ گاسپێرینی بۆ ٣٠٠هەمین یاری راهێنەرایەتی ئەتەلەنتا دەکات، بەوەش دەبێتە تەنها چوارەم راهێنەر کە بگات بەو ژمارەیە لەگەڵ یەک یانەدا پاش گواردیۆلا، کلۆپ و سیمۆنی.
گاسپێرینی شەش ساڵە راهێنەری ئەتەلەنتایە و توانی ئەو یانەیە بگۆڕێت بۆ یەکێک لە باشترین یانەکانی ئیتاڵیا لە یەکێک لە یانە بچووکەکانی خولەکەوە. بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت تەنها ئەو سێ راهێنەرە لە ئێستای ئەورووپا زۆرتر ماونەتەوە لەگەڵ یانەکانیان.
ئەتەلەنتا لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵییە بە هاوبەشی لەگەڵ ناپۆلی و تا ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە.