Loading...
ئیتاڵیا

میلان ئەستێرەیەک بۆ ماوەیەکی درێژ لەدەست دەدات

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان لە تواناکانی ئەلێکسز سەیڵمەیکەر بێ بەش دەبێت پاش پێکانی لە یارییەکەی شەوی رابردوودا.

بەلجیکییەکە ٢٣ ساڵەکە توانیبووی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی رۆسۆنێری بکاتەوە و لە یارییەکەی دوێنێ بەرامبەر ئیپۆلی لە پێکهاتەی سەرەکی بوو تاوەکو لە خولەکی ٣٣ بەهۆی پێکان یاریگای جێهێشت.

بەگوێرەی سکای سپۆرت، پشکنینە پزیشکییەکانی ئەمڕۆ نیشانیان داوە ئەو یاریزانە پێویستی بە شەش بۆ هەشت هەفتەیە  بۆ گەڕانەوە چونکە پێکانەکە لە ئەژنۆی چەپی دایە.

ئەلێکسز دەبێتە حەوتەم یاریزانی پێککراوی یانەکە پاش مایک مەینان، فلۆرێنزی، تیۆ هێرناندێز،  مێسیاس، ئیبراهیمۆڤیج، ئۆریگی.

 

Back to top button