ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: لیڤا باشترین گۆڵکاری جیهانە

Yariga App

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی بەرامبەر مایۆرکا ستایشی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکاری پۆڵەندی یانەکەی کرد.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لەمبارەوە دەڵێت “ لیڤا یاریزانێکە هەمیشە گەرەنتیت بۆ دەکات، ئەو باشترین گۆڵکاری جیهانە و دڵخۆش بەو ئاستەی کە پێشکەشی دەکات “.

چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی “ فاتی ئاستی بەرەو پێش دەچێت و رۆژانە بەباشی راهێنانەکانی دەکات، لەو یارییەش سەلماندی کە یاریزانێکی گرنگە بۆ ئێمە “

بارسێلۆنا لە گەڕی حەوتەمی لالیگا رووبەڕووی ریال مایۆرکا بووەوە و یارییەکەشیان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button