ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
بارسێلۆنا گرنگی بە مۆدریچی نوێ دەدات

یاریگا–
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا چاودێری لۆڤرۆ ماجێر ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەی رێنی فەرەنسا دەکات.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا ئامانجیەتی ناوەڕاستکارە کڕواتیەکەی یانە فەرەنسیەکە کە ناسناوی مۆدریچی نوێ لێندراوە، هاوینی داهاتوو بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بۆیە لە ئێستاوە کار لەسەر ئەو یاریزانە دەکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە ئەم هاوینەش بارسێلۆنا حەزی گواستنەوەی لۆڤێری هەبوو، بەڵام دواجار پرۆسەی گواستنەوەیان دواخست.