Loading...
ئینگلتەرا

١٣ ساڵێک بووە لاوترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێی بەریتانیا

Yariga App

هەرزەکارێک بە ناوی کریستۆفەر ئاسەرتۆن لە تەمەنی ١٣ ساڵ و ٣٢٩ رۆژدا بووە لاوترین یاریزان بەشداری لە یارییەکی فەرمیدا بکات لە مێژووی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا.

کریستۆفەر یاریزانی یانەی گلیناڤۆنی ئێرلەندییە و دوێنی لە یاری جامی خولی ئێرلەندی  لە نیوەی دووهەم بەرامبەر دۆڵینگستۆن بەشداری پێککرا کاتێک یانەکەی ٥-٠ لە پێش بوو. ناوبراو جگە لە بەشداری توانی گۆڵی شەشەم دروستبکات و یارییەکەش هەر بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

 

بەوە کریستۆفەر ژمارە پێوانەییەکەی ئیمۆن کۆلینسی شکاند کە لە ساڵی ١٩٨٠ لە ١٤ ساڵیدا بوبووە لاوترین یاریزانی مێژووی بەریتانیا

یانەی گلیناڤۆن تەمەنی زیاد لە ١٢٥ ساڵە بەڵام هاوشێوەی یانەکانی دیکەی وڵاتەکەی کە نەبوونەتە بەشێک لە پریمەرلیگ، خولەکەیان هەر بە بچووکی وکەم ناسراوی ماوەتەوە.

Back to top button