ئیتاڵیا
ئۆریگی ماوەیەک دووردەکەوێتەوە

یاریگا-پێکانەکەی دیڤۆک ئۆریگی لەوە قورسترە کە چاوەڕوان دەکرا و ماوەیەک دادەبڕێت
هێرشبەرە بەلجیکییەکە بە سەرەتایەکی خراپ لەگەڵ میلان دەستی پێکرد پاش گواستنەوەی لە لیڤەرپوولەوە، بەڵام تا ئێستا لە هیچ یارییەکدا لە پێکهاتەی سەرەکی نەبووە و لە یاری ئەم هەفتەیەش بەرامبەر سامپەدۆریا دابڕا.
میلان چاوەڕوان بوو پاش ئەم یارییە بگەڕێتەوە بەڵام بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ، ئۆریگی بەدڵنیاییەوە بەرامبەر دینامۆ زاگریب لە چامپیۆنزلیگ و ناپۆلی لە هەفتەی داهاتووی خولی ئیتاڵی دادەبڕێت.
وابڕیارە دیڤۆک بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و چارەسەر لە پزیشکانی هەڵبژاردەی بەلجیکا وەربگرێت بەهۆکاری ئەوەی پێشتر ئەوان توانیوییانە لە هەمان پێکان دا هاوکاری بکەن.