
ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی ئەفسانەیی ئیسپانیا و ریاڵ مەدرید بۆچوونی خۆی لەسەر پێنج باشترین گۆڵپارێزی جیهان دەخاتە روو.
ئیکەر پێی وایە تیباوت کۆرتوای گۆڵپارێزی مەدرید باشترینی جیهانە، لەدوای ئەو ئێدەرسۆنی گۆڵپارێزی مانچێستەر سیتی یە کە سێ ساڵە دوای یەک خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پریمەرلیگ دەباتەوە. لە پلەی سێهەمیش یان ئۆبلاکی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی هەڵبژاردووە و پاشان تێر ستیگنی گؤلپارێزی بارسا.
لە پلەی پێنجەمی ئیکەر دا، مانوێل نۆیەری گۆڵپارێزی ئەفسانەیی بایەرن دێت.
کاسیاس ناوی ئالیسۆنی گۆڵپارێزی لیڤەرپوولی نەهێنا کە لە پێش ئێدەرسۆنە لە ریزبەندی گۆڵپارێزەکانی هەڵبژادەی بەڕازیل.