Loading...
ئینگلتەرا

گراهام پۆتەر داوای لێخۆشبوون لە هاندەرانی برایتۆن دەکات

Yariga App

یاریگا-گراهام پۆتەر نامەیەکی کراوەی بۆ هاندەرانی برایتۆن هەڤ ئەلبیۆن بڵاوکردەوە و هۆکاری هەڵبژاردنی چێڵسیش دەخاتە روو.

گراهام توانی برایتۆن بگەیەنیتە پلەی چوارەمی ریزبەندی پریمەرلیگ پاش شەش هەفتە، پاشان یانەکەی بەرەو چێڵسی جێهێشت.

ناوبراو نامەیەکی کراوەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “سێ ساڵی سەرسوڕهێنەرم لە برایتۆن بەسەربرد و بە تەواوی ژیانی منی گۆڕی، دەمەوێت ماڵئاوایی لە هەموو ئەوانە بکەم کە  ئەو ماوەیان کردە سێ ساڵی زۆر گرنگی کاروانی من. باش لەوە تێدەگەم گۆڕانکاری لە تۆپی پێ کە زۆر بەخێرایی روودەدەن قبوڵکردنیان قورسە، دەزانم ئاسان نیە کە لێم خۆشببن بەڵام دەمەوێت پێتان بڵێم سوپاس بۆ ئێوە”.

“چێڵسیم هەڵبژارد چونکە پێم وابوو لەم قۆناغەی کاروانی کارکردنم دا، پێویستم بەوەبوو کە ئەم هەلە بقۆزمەوە. ئەمە شانازی و شەرەفێکی گەورە بوو، دڵنیاشم یانەکە لە دەستێکی ئارامدا دەبێت دوای من”.

راهێنەرەکەی پێشووی ئۆستەرسەندس و سوانزی ستی  بووە جێگرەوەی تۆماس توخێل لە ستامفۆرد بریج و بەهۆی کۆچی دوایی شاژنەوە، یاری ئەم هەفتەیەی خولەکە دواخرا. ئەمەش هاوکاری دەبێت باشتر ئامادەکاری بۆ یەکەم یاری خۆی بکات لەگەڵ یانە تازەکەی.

Back to top button