Loading...
ئیتاڵیا

کیێزا هێشتا دوورە لە گەڕانەوە

Yariga App

یاریگا-فێدیریکۆ کیێزا ٢٤٥ رۆژە دوورە لە یاریگاکان و هێشتا کاتی گەڕانەوەشی نەهاتووە.

ئەستێرەکەی یۆڤی لە سەرەتای مانگی یەکدا تووشی پێکانی سەخت هات لە ئەژنۆیدا بەرامبەر رۆما، وابڕیار بوو هاوینی ئەمساڵ بگەڕێتەوە یاریگاکان بەڵام بەهۆکاری ئەوەی خێراتر گەڕایەوە لەوەی پێویستی دەکرد دووبارە پێککرایەوە.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، هێرشبەرە ٢٤ ساڵەکە ئێستا بەتەنها مەشقەکانی دەکات و یانەکە ناوێرێت ئەمجارەیان پەلەی لێبکات و بەنیازن لە کۆتایی مانگی ١٠ دا بە هێواشی لە چەند یارییەکدا بەشداری پێبکەن، هەر بەو جۆرە بەردەوام بێت بۆ ئەوەی دوای کۆتایی هاتنی جامی جیهانی بە تەواوی ئامادە بێت.

یۆڤی لەم وەرزەشدا ئاستی وەک پێویست نیە و گەڕانەوەی یاریزانەکانی وەک کیێزا و پۆگبا دەکرێت ئەو یانەیە لە ناجێگیرییەکەی ئێستایان رزگار بکات.

Back to top button