ئیتاڵیا
رەزامەندی لەسەر یاریگا تازەکەی میلان و ئینتەر درا

هەردوو یانەی ئەیسی میلان و ئینتەر میلان یەکەم هەنگاوی بنیاتنانی یاریگا تازەکەیان بە سەرکەوتوویی بڕی.
ساڵانێکی زۆرە بیرۆکەی روخاندنی یاریگای میازا لە ئارادایە لەلایەن ئەو دوو یانەیەوە لە ئارادایە، بەڵام ئەمڕۆ دیزاین و نەخشەی یاریگاکە لەلایەن شارەوانی و کونسوڵی شارەکەوە رەزامەندی لەسەر درا.
بەگوێرەی کاڵچیۆ فینانزا، دوای ئەم هەنگاوەکە ، پڕۆژەکە دەنێردرێت بۆ کۆمیسیۆنی نیشتیمانی و دەبێت ئەوان رەزامەندی لەبارەوە بدەن.
دیزاینەکەی پێشوویان رەتکرایەوە بەهۆی کەمی ناوچەی سەوزایی بەڵام ئەمجارەیان ٥٠ هەزار مەتر چوارگۆشە ناوچەی سەوزایی و سروشتی بۆ زیادکراوە، هەروەها دەبەسترێتەوە بە سیستەمێکی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەژێر زەوی