Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی: ئەم هەفتەیەی پریمەرلیگ دواخرا

Yariga App

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا و پریمەلیگ رایانگەیاند یارییەکانی هەفتەی نوێی خولەکە ئەنجام نادرێن بەهۆی کۆچیی دوایی شاژنی بەریتانیا.

شەوی رابردوو، شاژنە ئەلیزابێسی دووهەم لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و کاردانەوە و خەمناکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لەناو خۆی ئینگلتەرا. ئەمڕۆش لە بەیاننامەکەی دوو لایەنە بەرپرسەکە هاتووە “ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا سەرجەم یانەکان رێز و سوپاسگوزاری خۆیان نیشاندا بۆ شاژن و وەکو نیشانەی رێزگرتن یارییەکانی ئەم هەفتە دواخران و هەر پێشهات و زانیارییەکی دیکە لە کاتێکی دواتردا بڵاودەکەینەوە”.

دواخستنی یارییەکان لە کاتێکدایە بەهۆی ئەنجامدانی جامی جیهانی، لەمساڵدا یانەکان و خولەکان لەژێر فشارێکی زۆردان کە بتوانن یارییەکانیان ئەنجام بدەن و لە وادەی خۆیدا تەواوببن.

Back to top button