
یاریگا-
دوای دوورخستنەوەی توماس توخێل لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی، بەرپرسانی ئەو یانەیە هەر زوو لەگەڵ شوێنگرەوەکەی دەستیان بە گفتوگۆ کرد و، چاوەڕێش دەکرێت تاوەکو چەند کاتژمێری داهاتوو گراهام پۆتەر وەکو راهێنەری ئەو یانەیە دەست نیشان بکرێت.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری بلوز لەگەڵ خودی راهێنەرەکە رێکەوتوون و لە چەند کاتژمێری داهاتوو بەفەرمی وەکو شوێنگرەوەی راهێنەری پێشووی یانەکەیان دیاری دەکرێت.
گراهام گرێبەستی لەگەڵ یانەی برایتۆن هەیە، بەڵام مەرجێکی گرێبەستەکەی ئەوەیە هەر کاتێک بیەوێت دەتوانێت بەرامبەر 16 ملیۆن پاوەند ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.