ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ
رابیۆ: بەرامبەر پاریس باشتر یاریمان کرد وەک لە خولی ئیتاڵی

ئادریێن رابیۆ دەڵێت بەرامبەر پاریس یارییەکی باشییان کردووە سەرەڕای ئەوەی ١-٢ تووشی شکست هاتن.
ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە بۆ کەناڵ پێنج وتی” بە خراپی دەستمان پێکرد بە تایبە ٢٠ خولەکی سەرەتا بەڵام نیوەی دووهەم باش یاریمان کرد، دەکرا زیاتر ئەنجام بدەین و یەکلاکەرەوە تر بین بەڵام نیوەی دووهەم نیشانمان دا کە دەتوانین باش یاری بکەین و لە خولی ئیتاڵیش باشتر بووین”.
رابیۆ لەلایەن هاندەرانی پاریسەوە هاهووی لێکرا کاتێک لە نیوەی دووهەم یارییەکەی جێهێشت.
پاریس بە دوو گۆڵی ئێمباپێ هەرزوو پێشکەوت و پاشان وینستن مەکینزی بە لێدانی سەر توانی گۆڵێک تۆماربکاتەوە بەڵام سەرەنجام بە شکست کۆتاییان بە یارییەکە هێنا.