
لە بەیاننامەیەکی چاوەڕواننەکراودا یانەی چێڵسی بەفەرمی دوورخستنەوەی تۆماس توخێلی راهێنەری راگەیاند.
بڕیارەکە پاش شکستەکەی شەوی رابردوویان هات لە خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر دینامۆ زاگریب و هەروەها دوو شکست و بەرامبەربوونێک لە شەش یاری سەرەتای وەرز لە پریمەرلیگ. توخێل هاوینی ئەمساڵ ٢٧٢ ملیۆن پاوەندی لە کڕینی یاریزانان خەرجکرد کە ئەمە لە هەر یانەیەکی دیکەی جیهان زیاتر بوو.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە ١٠٠ یاریدا راهێنەرایەتی بلوزی کرد تێیدا ٦٠ یاری بردەوە، ٢٤ یاری بەرامبەربوو ١٦ یاریشی دۆڕاند. بەر لە دوو وەرز توانی خولی پاڵەوانەکان بۆ یانەکە بەدەست بهێنێت لە پاڵ جامی سوپەری ئەورووپا، جامی جیهانی یانەکان ، ٢ جامی ئینگلتەرا.