ئیتاڵیا
لوکاکو گەڕایەوە وڵاتەکەی بۆ چارەسەر

یاریگا-رۆمیلو لوکاکو بەمزووانە ناگەڕێتەوە یاریگاکان پاش ئەوەی گەڕایەوە بەلجیکا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی تانکە بەلجیکییەکە دیار نیە بەڵام لە دێربی میلانۆ و هەروەها لە یارییەکەی بەرامبەر بایەرن میونشن دادەبڕێت لە چامپیۆنزلیگ. بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا لە کاتێکدا هاندەران چاوەڕوانی گەڕانەوەین، ناوبراو گەشتی کردووە بۆ وڵاتەکەی تاوەکو تیمی پزیشکی هەڵبژاردەی بەلجیکا چارەسەری بکەن ئەمەش دوای مۆڵەت وەرگرتن لە یانەکە.
لوکاکو تووشی پێکانی ماسولکەکانی رانی بووە و گەڕانەوەکەی ئینتەر بەهەمان ئەو ئاڕاستەیە نەڕۆیشت کە هیوای بۆ دەخواست.