
یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا بەفەرمی سزای ئەو هەشت یانەیەی راگەیاند کە یاساکانی یاری خاوێنیان شکاندووە لە بازاڕی گواستنەوەدا.
یانەکانی پاریس سان جێرمان، ئەیسی میلان، یوڤێنتۆس،ئینتەر، رۆما، مۆناکۆ، مارسیلیا، بێشکتاش سزادران بەڵام هاوکات لەلایەن یوفاوە ئاسانکارییەکی زۆریان بۆ کراوە.
کۆی سزاکانی سەر ئەو هەشت یانەیە دەگاتە ١٧٢ ملیۆن بەڵام تەنها ٢٦ ملیۆن یۆرۆی راستەوخۆ دەسەندرێت و ئەوانی دیکە لەباری جێبەجێکردنی مەرجەکانی یوفا دا لادەدرێن.
گەورەترین سزا رووبەرووی پاریس سان جێرمان بووەوە کە ١٠ ملیۆن یۆرۆ راستەوخۆ دەدات و ٦٥ ملیۆن یۆرۆی بەپێی رێککەوتن و جێبەجێکردنی مەرجەکانی یوفایە.
بە چوار یانەکەی ئیتاڵیا تەنها ٩.٥ ملیۆن راستەوخۆ دەدەن و ٨٩ ملیۆنی دیکە بەپێی هەمان مەرجی سەر پاریسە. یانەکانی مارسیلیا و مۆناکۆ و بێشکتاشیش سزاکانیان سووکترە.
هاوکات هەریەک لە بارسێلۆنا، مانچێستەر سیتی ، ناپۆلی، لازیۆ و وێستهام ناویان لەنێو هەمان لیست دا هەبوو بەڵام ئەوان لە هەموو سزایەک بەخشران بەگوێرەی یاسای لابردنی ئەو قەرز و زیانانەی بەهۆی کۆڤید ١٩ ـەوە تووشیان هاتووە.