ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: بێلۆتی ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ رۆما دەکات

یاریگا-ئەندریە بێلۆتی پەیوەندی بە گورگەکانەوە دەکات و ئەمڕۆ پشکنینە پزیشکییەکانی ئەنجام دەدات.
تیمەکەی خۆزێ مۆرینهۆ پێویستی بە هێرشبەرێکی سەرەڕمە بۆ ئەوەی هاوکاری تامی ئەبراهام بکات. دوای چەند مانگێکیش لە گفتوگۆ بەگوێرەی کاڵچیۆ مێرکاتۆ ناوبراو سەرەنجام روودەکاتە رۆما.
بێلۆتی ٢٨ ساڵ، بۆ ماوەیەکی زۆر بووبووە جێگەی بایەخی یانە گەورەکان بەڵام تۆرینۆ هەمیشە داوای بڕە پارەیەکی خەیاڵی دەکرد. ناوبراو لە پەیامێکدا بەفەرمی ماڵئاوایی لە هاندەرانی تۆرینۆ کرد و رەنگە هەر ئەمڕۆ گواستنەوەکە رابگەیەندرێت کە بێ بەرامبەرە و موچەی ساڵانەی سێ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.