ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی: ئێریک بایی مانچێستەریونایتدی جێهێشت

یاریگا-یانەی مانچێستەریونایتد بەفەرمی رۆیشتنی ئێریک بایی بەرگریکاری راگەیاند.
بایی لە ٢٠١٦ ـەوە یاریزانی یونایتدە بەڵام پێکان و نائامادەیی جەستەیی رێگر بوو لەوەی لە زۆربەی یارییەکاندا بەشداربێت و سەرەنجام متمانەی راهێنەرە یەک لە دوای یەکەکانی یانەکەی لەدەستدا، ئەمڕۆش راگەیەندرا ناوبراو روودەکاتە مارسیلیای فەڕەنسی.
ئێریک بە خواستن بۆ وەرزێک دەچێتە مارسیلیا بەڵام ئەگەر مۆتەکەی پێکان وازی لێبهێنێت و ژمارەیەک یاری دیاریکراو ئەنجام بدات، هەروەها یانەکە بگاتە خولی پاڵەوانەکان ئەوا راستەوخۆ بەرامبەر بە شەش ملیۆن یۆرۆ مارسیلیا دەبێتە خاوەنی ئەو یاریزانە.
بایی لەو ماوەیەدا سێ ناسناوی لەگەڵ یونایتد بردەوە ئەوانیش جامی کاراباو، یۆرۆلیگ و جامی قەڵغان.