ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
گاکپۆ دەیەوێت بچێتە یونایتد

یاریگا-کۆدی گاکپۆ ئەستێرەی یانەی ئایندهۆڤن هەوڵ دەدات یانەکەی رازی بکات کە بچێتە مانچێستەریونایتد.
ئەو یاریزانە ئامانجی یانە ئینگلیزییەکەیە بەڵام ئایندهۆڤن ئامادەنیە بیفرۆشێت، بەگوێرەی فوت مێرکاتۆ ئایندهۆڤن چاوەڕوانی ئەوەیە بزانن دەگەنە خولی پاڵەوانەکان یاخود نا پێش ئەوەی بڕیاری فرۆشتنی بدەن، ئەو یاریزانەش سوورە لەسەر رۆیشتن.
هەرچی یونایتدە، لە هەمان کاتدا چاوی لە ئەنتۆنیۆی یاریزانی ئەجاکسە بەڵام گاکپۆ نرخی ٤٠-٥٠ ملیۆن یۆرۆیە و ئەنتۆنی یش ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.