
یاریگا-١٠ یانەی ئەورووپا لەلایەن یوفاوە سزادەدرێن بەهۆی شکاندنی یاساکانی یاری خاوێن.
یوفا نزیک بووەتەوە لە تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانی سەبارەت بەو یانانەی تا کۆتایی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢١ یاساکانی یاری خاوێنیان شکاندووە لە بازاڕی گواستنەوە.
لە ئیتاڵیاوە یانەکانی یوڤێنتۆس و رۆما و ئینتەر سزادەدرێن و رەنگە بگاتە سڕکردنیان لە بازاڕی گواستنەوە لە پاڵ سزای دارایی، بەڵام دۆخەکە ئاڵۆزە لەگەڵ یۆڤی چونکە ئەوان تا ئێستا بەفەرمی وەڵامی یوفایان نەداوەتەوە و بەهۆی ئەوەی هێشتا بەشێکن لە سوپەرلیگ، بۆ ئەوان یاساکان جیاوازن.
بارسێلۆنا ش لەو هاوکێشەیەدایە و لەو یانانەیە کە یاساکانیان شکاندووە بەڵام وەک یۆڤی هێشتا لە سوپەرلیگ دان و بەشێوەیەکی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
لەدوای ئەوانیش، یانەکانی مارسیلیا و پاریس سان جێرمان و ئارسناڵ هەن کە چاوەڕوان دەکرێت سزاکانیان دارایی بن و گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ یوفا لەوبارەیەوە.
سزاکان بەهۆی ئەوەوەن کە یوفا رێگە نادات هیچ یانەیەک لە سێ وەرزی دوای یەک لە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ زیانی زیاتری هەبێت و کەچی یاریزانیش بکڕێت.
ئەو یاسایە بۆ وەرزی نوێ گۆڕانکاری بەسەر دێت و یوفا تەنها رێگە بە خەرجکردنی بەشێک لە داهات دەدات بۆ بڕە پارەی موچە، مافی بریکار و گواستنەوەکان دەدات