ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
چێڵسی بە ئۆفەرێکی تازەوە گەڕایەوە بۆ ئەنتۆنی گۆردن

یاریگا-یانەی چێڵسی ئینگلیزی سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەنتۆنی گۆردنی یاریزانی ئێڤەرتۆن و بە ئۆفەرێکی تازەوە گەڕایەوە بەر دەرگای ئێڤەرتۆن.
ئێڤەرتۆن سەرەتا گرێبەستێکی ئەو یانەیەی بە بڕی ٤٥ ملیۆن پاوەند رەتکردەوە بۆ یاریزانە ٢١ ساڵەکە ، ئەمە لە کاتێکدا هەمووان پێیان وابوو بلوز زۆر زیاتر لە نرخی خۆی پێشکەش کردووە، بەڵام ئەو یانەیە وازی نەهێناوە و بەگوێرەی فوتبۆڵ ئینسایدەر، چێڵسی گرێبەستێکی نوێی پێشکەشکردووە تێیدا جگە لە بڕە پارەیەک، هەریەک لە بیڵی گیڵمۆر ی ناوەڕاستکار و میچی باتشوای هێرشبەریش دەداتە تۆفیس لەپێناو گۆردن.
گۆردن هێرشبەری باڵەکانە و دەرچووی ئەکادیمیای ئێڤەرتۆنە، تا ئێستا لە ٥١ یاریدا تەنها چوار گۆڵی بۆ ئێڤەرتۆن تۆمارکردووە.