Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام نزیکە لە یاریزانێکی کاڵچیۆ

Yariga App

یاریگا-یانەیە تۆتنهام هۆتسپێرز نزیک بووەتەوە لە گواستنەوەی  دێستنی ئودۆگی بەرگریکاری یانەی ئودێنزی ئیتاڵی.

بەگوێرەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، ئودۆگی بەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو لەگەڵ ئودێنزی نیشانیدا سەرنجی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بە لای خۆیدا راکێشاوە.  رێککەوتنەکە ئەنجامدراوە لە نێوان هەردوو یانەدا بەڵام لاوە ١٩ ساڵەکە بۆ وەرزێک بە خواستن لە یانەکەی ئێستای دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بکات.

ناوبراو سەرەڕای ئەوەی بەرگریکاری باڵە، وەرزی رابردوو پێنج گۆڵی تۆمارکرد و ٣یانی دیکەشی دروست کرد.

Back to top button