ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئەزپیلیکویتا بۆ بارسا کێشەی تێدەکەوێت

یاریگا-تێد بۆیلی سەرۆکی یانەی چێڵسی بڕیاریداوە رێگە نەدات سیزار ئەزپلیکویتا رووبکاتە بارسێلۆنا.
ماوەیەکی زۆرە خودی یاریزانەکە گەیشتووەتە رێککەوتن لەگەڵ بارسا، بەڵام بارسا تەنها ٣ ملیۆنی پاوەندی پێشکەشی چێڵسی کردبوو، لە بەرامبەردا چێڵسی داوای ١٠ ملیۆنی دەکرد. بەڵام بەگوێرەی رۆژنامەی تایمز، تێد بۆیلی سەرۆکی نوێ، بڕیاریداوە ئەو یاریزانە نەفرۆشێت و بۆ وەرزی نوێ هەر لە چێڵسی بمێنێتەوە.
گرێبەستی بەرگریکارە ئیسپانییەکە هاوینی ئەمساڵ بەسەردەچوو ئەگەر بەهۆی بەندێکەوە نەبووایە کە تێیدا هاتووە ئەگەر بەشداری ٣٥ یاری بکات لە کۆتا ساڵی گرێبەستەکەیدا ئەوا راستەوخۆ بۆ وەرزێکی دیکەش درێژدەبێتەوە.