ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یۆڤێنتۆس لە گەڕانەوەی پۆگبا نائومێد بووە

Yariga App

یاریگا
پۆل پۆگبا، ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای گەڕانەوەی بۆ یانەکەی هەر زوو تووشی پێکانێکی قورس بوو و بەم هۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت تاوەکو سەرەتای ساڵی داهاتوو لە یاریگاکان دوور بێت.

رۆژنامەی کۆریرۆ دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، خانمە پیرەکە بەو هیوایە بوو بە گەڕاندنەوەی ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکە ئەو یاریزانە بتوانێت سەرکردایەتی هێلی ناوەڕاستی یانەکەیان بکات، بەڵام هەر زوو تووشی پێکانێکی قورس بوو، بەم هۆیەوە ئەو یانەیە بریاریداوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی شوێنگرەوەی بدات و یەکێک لە ئامانجەکانیشیان سێرگی میلینکۆڤیچ ناوەڕاستکاری یانەی لازیۆیە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە کارگێری یانەی لازیۆ ئامادەیە بەرامبەر 60 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەی بێت و پێشبینی دەکرێت بەم زووانە خانمە پیرەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی میلینکۆڤیچ دەست پێ بکات.

Back to top button