ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
ئارسەر لە گەڕانەوە بۆ لالیگا نزیک دەبێتەوە

یاریگا-ئارسەر مێلۆ ناوەڕاستکاری یوڤێنتۆس نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ڤالێنسیاوە.
ناوبراو لە بارسێلۆناوە گوێزرایەوە بۆ یۆڤی بەڵام لێرەش نەیتوانی جێگەی خۆی بکاتەوە و لەلایەن ئالێگرییەوە دوورخرایەوە لە کەمپی مەشقی خۆئامادەکاری یانەکە بۆ وەرزی نوێ.
جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناوداریش دەڵێت، ئەگەر هەمووشتێک بە باشی بڕواتەپێش، تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەو دەبێتە یاریزانی شەمشەمەکوێرەکان چونکە جینارۆ گاتوسۆی راهێنەری نوێی یانە ئیسپانییەکە، گرێبەستێکی خستووەتە بەردەم یۆڤی بۆ ئەوەی بە خواستن ئەو یاریزانەیان پێبدەن و لە بەرامبەردا ئەوان نیوەی مووچە پێنج ملیۆن یۆرۆییەکەی دەدەن.
ئارسەر وەرزی رابردوو لە ٣١ یاری بەشداریکرد بەڵام هیچ گۆڵێکی تۆمارنەکردوو تەنها یەک گۆڵی دروست کرد.