بۆنوچی: برێمەر جێگرەوەیەکی گونجاو بوو بۆ دی لیخت

لیۆناردۆ بۆنووچی گەشبینی و خۆشحاڵە بە گرێبەستە تازەکانی یوڤێنتۆس بۆ وەرزی نوێ.
ئەستێرە مێژووییەکەی بیانکۆنێری بۆ کەناڵی یۆڤی لە تویچ بەمجۆرە باسی گرێبەستە تازەکان و ئامادەکارییەکانی کرد بۆ وەرزی نوێ
کەشێکی زۆر ئەرێنی لە ئارادایە، یاریزانە تازەکان خۆشی و ئارەزووییەکی زیاتریان هێناوەتە تیمەکە، خۆشمان ئاستی مەشق و خۆماندووکردنمان بەرزترکردووەتەوە. ئێمە بەختەوەرین دوو یاریزانی گەورەی وەکو پۆگبا و دی ماریا، هاتوونەتە ریزەکانمان. پۆگبا شارازای ئێرەیە و دی ماریاش یاریزانێکی پاڵەوان و براوەیە
سەبارەت بە رۆیشتنی دی لیخت و هاتنی گلیسن برێمەریش وتی ”
دوای رۆیشتنی دی لیخت، برێمەر باشترین جێگرەوەبوو بۆ ئەو و خۆشحاڵانەش ئەوە روویدا. ئەو تایبەتمەندی گەورە و بەهای زۆری هەیە بۆ یانەکەمان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یارییەکی دۆستانەدا یۆڤی ٠-٢ دۆڕا بە ریاڵ مەدرید لە ئەمریکا.