باوکی نەیمار وەڵامی تۆمەتەکانی یانەی پاریس دەداتەوە

باوکی نەیمار وەڵامی ئەو بەیاننامە فەرمیەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەداتەوە کە گوایە ئەستێرەی بەڕازیلی پابەند نەبووە بەکاتی ڕاهینانەکانی یانەکە .
یاریزانی دیاری بەڕازیلی ڕۆژی دوێنێ بە بێ هیچ هۆکارێک ئامادەی ڕاهێنانەکانی یانەکە نەبوو و ئەم کارەش کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە لە لایەن یانەکەوە
هەر زوو لە دوای بڵاوبوونەوەی بەیاننامەکەی یانەی پاریس، باوکی نەیمار وەڵامی ئەم تۆمەتانەی دایەوە و باسی لەوە کرد، نەیمار یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە بۆ ڕاهێنانەکان ناچێت
هەروەها ووتیشی،”نەیمار یانەکەی ئاگادار کردۆتەوە کە بەشداری ڕاهێنانەکان ناکات و بەیانامەکە جێگای سەرسۆڕمانە”.
جێگای باسە، جەندین رۆژنامەی جیهانی باس لە ڕۆشتنی ئەم یاریزانە دەکەن لە یانەی پاریس و یاریزانەکە ئارەزووی خۆی دەربڕیوە بە گەڕانەوەی بۆ یانەی بارسیلۆنا بەڵام تاکو ئێستا هیچ گۆڕانکاریەک نیە