Loading...
ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی چاوەڕواننەکراو لە ئیتاڵیاوە هەوڵ بۆ مارسێلۆ دەدات

Yariga App

میدیاکانی ئەمڕۆی ئیتاڵیا رایانگەیاند یانەی لازیۆ کەوتۆتە گفتوگۆ لەگەڵ مارسێلۆی ئەستێرەی مێژوویی ریاڵ مەدرید.

بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت و توتۆ مێرکاتۆ، مارسێلۆ ئامادەیی خۆی دەربڕیووە لەژێر دەستی ماوریزیۆ ساری لە لازیۆ یاری بکات بەڵام داوای گرێبەستێکی سێ وەرزە دەکات بە موچەی ساڵانەی ٢.٥ ملیۆن یۆرۆ.

گازیتا دەشڵێت، لازیۆ کەمێک دوو دڵە لە باری جەستەیی ئەو یاریزانە چونکە تەمەنی گەیشتووەتە ٣٤ ساڵ و وەرزی رابردووش تەنها لە پێنج یاری خولی ئیسپانی لە پێکهاتەی سەرەکی بوو.

مارسێلۆ هاوینی ئەمساڵ بەفەرمی ریاڵ مەدریدی جێهێشت پاش ئەوەی گرێبەستەکەی بۆ نوێ نەکرایەوە و کۆتایی بە کاروانی وەرزشی خۆی هێنا لەگەڵ مێرەنکی وەکو خاوەن زۆرترین ناسناو لە مێژووی یانەکەدا.

Back to top button