ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

گواردیۆلا بەرگریکارێکی پێشووی بارسێلۆنای دەوێت

Yariga App

یاریگا
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە مارک کوکوریا، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی برایتۆن بگوازنەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، راهێنەری کەتەلۆنی ماوەیەکە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە، بەرگریکارەکەی پێشووی ئەکادیمیای بارسێلۆنا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، وەکو شوێنگرەوەی زینچیکۆ بەرگریکاری ئۆکراینی یانەکەی، کە بریارە یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، مان سیتی ئامادەیە بۆ گواستنەوەی کوکوریا، 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی برایتۆن بکات.

Back to top button