ئهوروپائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: نۆتینگهام یاریزانێكی لیڤەرپولی گواستەوە ڕیزەكانی
یاریگا-
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی نۆتینگهام فۆرێستی ئینگلیزی یاریزانێكی لیڤەرپولی گواستەوە ڕیزەكانی.
دوای گەشتنیان بە خولی ئینگلیزی نۆتینگهام دەیەوێت ڕیزەكانی یانەكەی پتەو بكات تا لە خولەكە بمێننەوە و بەردەوام بن.
هەژماری فەڕمی نۆتینگهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گواستنەوەی نیكۆ ویلیامزی یاریزنی لیڤەرپولی بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.
بەوەش یاریزانە وێڵزیەكە شەشەم گرێبەستی ئەم وەرزەی نۆتینگهامە.
چاوەڕوان دەكرێت ئەمڕۆ یاریزانەكە پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانە نوێیەكەیەوە بكات.