ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

لالیگا داوا دەکات گرێبەستی ئێمباپێ پەسەند نەکرێت

Yariga App

یاریگا
ئەنجومەمی لالیگای ئیسپانیا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی گرێبەستە نوێیەکەی ئێمباپێ نەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی خولەکە سکاڵای یاسایی لە بەردەم داواکاری گشتی فەرەنسا تۆمار کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستە نوێیەکەی هێرشبەری شازادەکان پەسەند نەکرێت، چونکە ئەوان پێیانوایە گرێبەستەکە نایاساییە و پێشێلی یاسای دارایی خاوێنیان کردووە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئەگەر داواکاری گشتی فەرەنسا بەدەم سکاڵاکەی لالیگا نەچێت، ئەو کات ئەوان لە رێگەی یوێفاوە بەدواداچوون بۆ کەیسەکە دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button