یاریگا–
کارگێری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا دەیەوێت کریستیان ئاسلانی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئەڵبانیا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری نێرازۆری لەگەڵ ناوەڕاستکارەکەی یانەی ئێمپۆلی گەیشتووەتە رێکەوتن و بەم زووانە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە یانەکەیان دەکات.
ئاسلانی وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەکەی لە سێریائەی بەشداری 23 یاریکرد و تەنها گۆڵێک و ئاسیستێکی تۆمار کرد.