ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: گرێبەستی لوکا مۆدریچ نوێکرایەوە
ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید بەفەرمی رایگەیاند گرێبەستی لوکا مۆدریچی ئەستێرەی یانەکەی بۆ وەرزێکی دیکە درێژکردووەتەوە.
مۆدریچ پاش راگەیاندنی هەواڵەکە وتی “زۆر خۆشحاڵم رایبگەیەنم کە بەردەوام دەبم لە یاریکردن بۆ باشترین یانەی جیهان. ١٠ ساڵە من لەو خەونەدا دەژیم لە یاری بۆ ریاڵ مەدرید بکەم و ئێستاش هەمان حەز و سۆزی یەکەم رۆژم هەیە. بژی مەدرید”.
بەگوێرەی هەواڵەکان گفتوگۆکان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکە تەنها چەند خولەکێکی خایاندووە و هەردوولا سووربوونە لەسەر مانەوەی ئەو یاریزانە لە قەڵای سپی. ناوبراو سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی لە وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی نیشاندا و رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە بردنەوەی ناسناوی لالیگا و خولی پاڵەوانەکان.