ئه‌وروپائینگلتەرا

فەرمی: فۆرستەر پەیوەندی بە تۆتنهامەوە كرد

Yariga App

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی تۆتنهامی هۆتسبێری ئینگلیزی گواستنەوەی فرێزەر فۆرستەری بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

گرێبەستەكەی فۆرستەر لەگەڵ ساوسهامبتۆن لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكەش بە خۆڕایی پەیوەندی بە سپێرزەوە كرد.

هەژماری فەڕمی تۆتنهام لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كە گۆڵپارێزە تەمەن 34 ساڵانەكەیان گواستەوە ڕیزەكانیان بە گرێبەستێكی ئازاد و تا ساڵی 2024.

فۆرستەر وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ساوسهامبتۆن لە پریمەرلیگ بەشداری 19 یاری كرد و سێ یاری تۆڕی گۆڵەكەی بە خاوێنی هێشتۆتەوە و 68 گەڕانەوەی هەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button