خولهکانی دیکە
پیرلۆ لە تورکیا کارێک دەدۆزێتەوە
ئەندریە پیرلۆ نزیکە لە وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەیەکی تورکی.
بەگوێرەی سپۆرت ئیتاڵیا و گازیتا دیلۆ سپۆرت، پیرلۆ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ یانەی فاتیح کاراگومروک تاوەکو ئەرکی مەشق و راهێنانییان بگرێتە ئەستۆ. سەرچاوەکان ئاماژەشیان بەوە کردووە دانیشتنەکان باش چوونەتە پێش و رەنگە بەمزووانە بگەنە رێککەوتنی کۆتایی.
کاراگومروک یانەیەکی ئیستانبوڵە و وەرزی رابردوو لە پلەی هەشتەمی خولی سوپەری تورکی هاتن. ئەمە دەبێتە دووهەم کاری راهێنەرایەتی پیرلۆ پاش وەرگرتنی ئەرکی یوڤێنتۆس لە وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١.