ئهوروپائیسپانیابازاڕی گواستنهوهفهرهنسا
ریال مەدرید پۆل پۆگبای ناوێت
یاریگا–
دوێنێ دەنگۆیەک بڵاوبووەوە گوایە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دەیەوێت پۆل پۆگبا ناوەڕاستکاری فەرەنسی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، بەڵام ئەمڕۆ دەنگۆکان رەتکرانەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارە فەرەنسیەکەی پێشووی مانچێستەر یونایتد، ئامانجی سەرەکی یانەی یۆڤێنتۆسی وڵاتەکەیەتی و، ئەو یانەیە ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی ساڵانە هەشت ملیۆن یۆرۆ وەکو مووچەی پێ بدات لەگەڵ پاداشتەکانی دیکە.
رۆمانۆ باسی لەوەش ریال مەدرید هیچ هەوڵێکی بۆ گواستنەوەی پۆگبا نەداوە و تەنها ئامانجی ئەو یانەیە چوامێنی ناوەڕاستکارە لاوەکەی یانەی مۆناکۆیە.