رێدبێرد کاپیتاڵ بە سەرۆکایەتی جێری کاردیناڵ نزیکە لە کڕینەوەی یانەی ئەیسی میلان.
بەگوێرەی دازن، رێککەوتنێکی سەرەتایی لە نێوان جێری کاردیناڵ و ئیلیۆتی خاوەنی میلان واژۆکراوە بۆ ئەوەی ناوبراو بەرامبەر بە ١.٣ ملیار یۆرۆ یانەکەی پاڵەوانی ئیتاڵیا بکڕێتەوە.
کاردیناڵ دوێنێ گەیشتۆتە میلان و راستەوخۆ لەگەڵ نوێنەرانی ئیلیۆت کۆبوونەتەوە. سکای سپۆرتیش دەڵێت بەپێی ئەو رێککەوتنەی واژۆکراوە بڕیار ئێستا لای لایەنی کڕیارە و ئەگەر ئەوان بیانەوێت دەتوانن بەو بڕە پارەیە ببنە خاوەنی یانەکە.
بەگوێرەی سکای لە چەند رۆژی داهاتوو کاردیناڵ چاوی بە پاولۆ ماڵدینی دەکەوێت بۆ باسکردنی درێژکردنەوەی گرێبەستی خۆی و هەروەها ئەو گرێبەستانەی پێویستن بۆ یانەکە لە رووی وەرزشییەوە.
لە ماوەی رابردوودا، ئینڤێستکۆر ی بەحرەینی نزیک بوون لە کڕینی ئەو یانەیە بەڵام پاش مانگێک گفتوگۆ سەرەنجام نەگەیشتنە رێککەوتن.