ئۆریگی دەگاتە میلان و دوو یاریزانی دیکەش پەیوەندییان پێوەکراوە
یاریگا-یانەی ئەیسی میلان سەرقاڵی پتەوکردنی پێکهاتەکەیەتی بۆ وەرزی داهاتوو و دیڤۆک ئۆریگی دەبێتە یەکەم یاریزانی نوێی رۆسۆنێری.
بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، لەم هەفتەیەدا ئۆریگی پشکنینی پزیشکی بۆ میلان ئەنجام دەدات، ئەمەش پاش جێهێشتنی لیڤەرپوول لە کۆتایی وەرزدا.
جگە لە یاریزانە بەلجیکییەکە، میلان لەگەڵ نۆوا لانگی ناوەڕاستکاری کڵەب بروج رێککەوتووە. نۆوا لە باڵەکانیش یاری دەکات و تەمەنی ٢٢ ساڵە. بەگووتەی سەرچاوەکە نرخی لە دەوروبەری ٢٢ ملیۆن یۆرۆ دەبێت و سەرجەم لایەنەکان رازین بەو نرخە.
گرێبەستی سێهەم هەر لە هەمان یانە و پێگەدایە ئەویش چارڵس دی کیتیلایەرسە، ئەمەیان نرخی ٤٠ ملیۆن یۆرۆوە و یانەکە چاوەڕوانی دیاریکردنی بودجەی بازاڕی گواستنەوەیە لەلایەن بەڕێوبەرانەوە بەر لەوەی گواستنەوەی چارڵس یەکلابکەنەوە.
میلانی پاڵەوانی ئیتاڵیا، وەرزی داهاتوو لە خولی پاڵەوانەکان یاری دەکات و چاوی لەوەیە لە ماوەیەکی کەمدا بتوانێت بگەڕێتەوە کێبڕکێکانی بەدەستهێنانی ئەو خولە.