یاریگا-
بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەكەی ماركۆ ڕۆزی ڕاهێنەری لە پۆستەكەی دوورخستەوە.
ماركۆ ڕۆز لە سەرەتای ئەم وەرزەوە پۆستی ڕاهێنەرایەتیكردنی دۆرتمۆندی گرتە ئەستۆ و لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی خولی ئەڵمانی كۆتاییان بە وەرزەكە هێنا.
لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا دۆرتمۆند ڕایگەیاند، دوای كۆبوونەوەی ئیدارەی یانەكە بڕیاریاندا كە ماركۆ ڕۆزو تیمی یاریدەدەرانی ڕاهێنەرەكە لە پۆستەكەی دووربخرێنەوە و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواستن لە داهاتوودا.