ئیتاڵیاگرنگترین

کۆمپانیاکەی مینۆ رایۆڵا لە مەترسیدایە

Yariga App

یاریگا-دوێنێ مینۆ رایۆڵا کۆچی دوایی کرد و بەدوای خۆیدا داهاتووی ژمارەیەک زۆری ئەستێرەی تۆپی پێی بە هەڵواسراوی هێشتەوە.

پرسیاری یەکەم دوای مردنی ئەوە بوو، کێ دەبێتە بریکاری یاریزانەکان پاش خۆی؟ ئەمڕۆ پێگەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا رایگەیاند  هەژماری سەرجەم یاریزانەکان گوازراونەتەوە لای ئینزۆی ئامۆزای مینۆ بەڵام هەمان هێز و توانای ئەوی نیە و ئەگەری ئەوە زۆرە بەشێک لە ئەستێرەکان هەوڵی رۆیشتن بدەن.

سەرچاوەکە دەڵێت ئاژانسە گەورەکانی وەک ستێلار گروپ بە خاوەندارێتی جۆناسان برونێت، جێستیفیوت بە خاوەندارێتی خۆرخی مێندێز، هەروەها بریکارە ناودارەکانی وەک پینی زەهاڤی. ڤۆڵکەر تروس، ئەلیساندرۆ لوچی. دەستیان پردووە بە پەیوەندیکردن بە یاریزانەکانی مینۆ رایۆڵاوە تاوەکو رازییان بکەن ، کارەکانیان بگوازنەوە بۆ لای ئەوان، بەمەش میراتییەکەی رایۆڵا دەکەوێتە مەترسییەوە.

هەرچەندە ناوبراو وەکو شێفێکی پیزا دەرکەت و دوای خۆی سەرووەتی زیاد لە ٨٠ ملیۆن یۆرۆی بۆ خێزانەکەی جێهێشت.

گرنگترین ئەو یاریزانانەی کارییان لەگەڵ رایۆڵا بوو:

(ماتیاس دی لیخت، جیانلویجی دۆناروما، ئێرلینگ هالاند، مارکۆ ڤێراتی، گراڤنبێرچ، زڵاتان ئیبرا، پاوڵ پۆگبا، هێرڤینگ لۆزانۆ، مۆیس کین

بابەتی زیاتر

Back to top button