یاریگا-
لە یەکێک لە یارییەکانی بارسێلۆنا وێنەی فاتی و پێدری بڵاوبووەتەوە و لە وێنەکەدا کورسیەکی کۆنی یاریگا دیار دەکەوێت و ئەمەش یانەکەی تووشی گرفت کردووە.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەو، دوای بڵاوبونەوەی وێنەی هەردوو یاریزانانەکەی بلاوگرانا لەناو هاندەران، لە پشتەوەیان دیارە کە کورسیەکی کۆنی لێیە، بۆیە دوای بڵاوبونەوەی وێنە یانەکە تیمی کارگوزاری یانەکەی راسپاردووە بۆ ئەوەی سەرجەم کورسیەکانی یاریگا بپشکنن و چاکیان بکەنەوە.
یاریگای کامپ نۆ یەکێکە لە یاریگا گەورەکانی جیهان و بریارە لە ماوەی داهاتوو نۆژەن بکرێتەوە.