ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: ئاراوخۆ گرێبەستەكەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێ كردەوە

Yariga App

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرێبەستی ڕونالد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی نوێ كردەوە.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی بارسێلۆنا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بە پارچە ڤیدیۆیەك نوێكردنەوەی گرێبەستی ئاراوخۆی بەرگریكاری یانەكەی تا ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

هەروەها بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی ئاراوخۆ یەك ملیار یۆرۆیە.

لە ئێستادا هەریەك لە یاریزانانی بارسێلۆنا پێدری ، فاتی و ئاراوخۆ بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەنیان یەك ملیار یۆرۆیە.

ئاراوخۆ لەم وەرزەی لالیگادا بەشداری لە 26 یاریدا كردووە توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button