ئه‌وروپائەفریقائیسپانیا

‎یاریزانێکی بارسێلۆنا لەسەر ستۆریەک هەرا دەنێتەوە

‎یاریگا-
‎دوای ئەوەی ستۆریەکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەسەر هێزەکانی ئیسرائیل کرد، عەبدولسەمەد زلزولی یاریزانی مەغریبی یانەی بارسێلۆنا، هەر زوو ستۆریەکەی سڕییەوە.

‎یاریزانە لاوەکەی بلاوگرانا شەوی رابردوو ستۆرییەکی لەسەر هەڵسوکەوتی هێزە ئیسرائیلیەکان بەرامبەر توندوتیژییەکانی ئەم دواییانە لەگەڵ دانیشتوانی شاری قودس کرد و لەسەر ستۆریەکەشی نوسیبوو ” بە نەعلەت بن”، کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بۆیە ئەو یاریزانە هەر زوو ستۆرییەکەی سڕییەوە.

‎رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، لەوانەیە ئەو یاریزانە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە، چونکە ئەم کارەی بووەتە هۆی ئەوەی دڵی ملیۆنان کەس بڕەنجێنێت، لە کاتێکدا یانەکەی پەیوەندیەکی باشی لەگەڵ خەڵکی ئیسرائیل بە گشتی هەیە.

Back to top button