ئهوروپائیتاڵیائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ
ئانچێلۆتی: هیچ کەس ناتوانێت بڵێت ئێمە نابینە پاڵەوان
یاریگا-
کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئسپانیا دوای سەرکەوتنی یانەکەی بۆ قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، باسی لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە کرد.
راهێنەرەکەی شاهانەکان دوای یارییەکە گووتی ” یارییەکی زۆر قورس بوو، قورستر لەوەی بیرمان لێدەکردەوە، کاتێک دوو گۆڵمان لێکرا، کاریگەری خراپی لەسەر یاریزانەکان دروستکرد، بەڵام نیوەی دووەم توانیمان ئاستی راستەقینەی خۆمان پێشکەش بکەین و ئێستاش کاتی ئەوەیە هەموو هەوڵێک بۆ بەدەستهێنانی ناسناوەکە بدەین، هیچ کەسێک ناتوانێت بڵێت ئێوە ناتوانن ناسناوەکە ببەنەوە “.
ریال مەدرید هەرچەندە لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بە چێڵسی دۆڕا، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی.